بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت، وێڕای ئاماژە کردن بە پەرە سەندنی پیس بوونی کەش و ھەواو خۆڵبارین لە پارێزگا جۆربەجۆرەکانی ئێران و بە تایبەت پارێزگای خوزستان، ڕێکخراوەی ژینگەپارێزی ڕاسپارد بە ھاوکاریی وەزارەتی کاروباری دەرەوەو پێکھاتەکانی ھتوپەیوەندی دیکە، گرفتی پیس بوونی کەش و ھەوا چارەسەر بکەن.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: چارەسەریی بناغەیی ئەم کێشەیە پێویستمەندی ھاریکاری لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەو دراوسێکانە.
342/